مەسرور بارزانی: بڕیارەکەی حکومەتی عێراق تووشی سەرسووڕمانی کردین و جێگەی قبوڵ نییە
وێستگەنیوز- نێچیر کەمال
مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، توشی سەرسوڕمان بووه بەو بەیاننامەیەی ئەمڕۆی عەلی زەیدی چونکە لەگەڵ ناوەڕۆکی ئەو گفتوگۆیانە ناگونجێت کە پێشتر لەگەڵ دەسەڵاتی بەغدا هەیانبووە، دهشڵێت، "بە هیچ شێوەیەک هەنگاوێکی نادەستوری لای هەرێمی کوردستان پەسەندکراو نییە".
مهسرور بارزانی ئهمڕۆ سێشهممه لهوهڵامی پرسیاری رۆژنامهنوساندا رایگهیاند، "هیوادارم هەمو لایەنێک هەست بەوە بکەن کە بابەتی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئەم ئەزمونە گەورەترە لە هەموو دەستکەوتێکی شەخسی و حزبی، دەبێت هەمو تاکێکی هەرێمی کوردستان هەست بە بەرپرسیارێتیی مێژویی خۆی بکات.
دەشڵێت: ئێمە ئامادەین ناکۆکییەکانمان وەلا بنێین و هەمومان ببین بە پێشمەرگە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان".
لهبارهی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 و بەیاننامەکەی بەغدا، بارزانی وتی، "توشی سەرسوڕمان بوین بەو بەیاننامەیەی ئەمڕۆ دەرچو، چونکە لەگەڵ ناوەڕۆکی ئەو گفتوگۆیانە ناگونجێت کە پێشتر لەگەڵ دەسەڵاتی بەغدا هەمانبوە، شاندی ئەوان پەیامی جیاوازیان گەیاندبوە ئێمە کە ئاراستەکە بەرەو چارەسەری کێشەکان بو لەسەر بنەمای دەستور، بۆیە ئەمەی ئەمڕۆ کراوە بە هیچ جۆرێک جێگەی قبوڵ نییە".
مهسرور بارزانی وتیشی "هەر شتێک لە دەرەوەی ئەو چوارچێوەیە بێت لای ئێمە قبوڵکراو نییە، ئێمە ئامادەین هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا و کۆمپانیاکان بکەین بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندیی سەرچاوە سروشتییەکان و بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق بێت، بەڵام هەمیشە بەڵێنیان داوە و بەڵێنەکان جێبەجێ نەکراون".
پهیوهست به کۆبونەوەی سێقۆڵیی چەند رۆژی رابردوی تایبەت بە کێڵگەی کۆرمۆر و پێشهاتەکانی گازی سروشتی و بڕیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، مەسرور بارزانی رونیکردەوە، "لەو کۆبونەوەیەدا پێشکەوتنی باش هەبوە بۆ چۆنیەتیی جێبەجێکردنی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەرچاوە سروشتییەکان".
ئهوهشی خستهڕوو، دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دانەخراوە و پێیان وایە هەمو پرسێک بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێت، بەڵام دەبێت گفتوگۆکان بە تەواوی لەسەر بنەمای دەستور بن، نەک لەسەر بنەمای بڕیاری تاکەکەسی و پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکان.
جهختیشی كردهوه، "لە گفتوگۆ بەردەوام دەبین، بە هیچ شێوەیەک هەنگاوێکی نادەستوری لای هەرێمی کوردستان پەسەندکراو نییە، بەڵام ئەگەر لەسەر بنەمای دەستور بێت، دەرگا واڵایە بۆ ئەوەی لەسەر هەمو پرسەکان بگەینە رێککەوتنێکی هاوبەش لەسەر هەمو پرسەکان".
PM:05:50:24/11/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت