راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش له‌ پارتی و یه‌كێتیه‌وه‌؛ ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێم هێڵی سورن

‌

وێستگەنیوز- نێچیر کەمال

پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌یامێكی هاوبه‌شدا رایده‌گه‌یه‌نن، هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می خوێن و خه‌باتی دورودرێژی گه‌لی كوردستانه‌ و پێشێلكردنی ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان هێڵی سوورن.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا پارتی و یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه‌، "ڕاگه‌یه‌ندراوی كه‌ له‌لایه‌ن وته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه‌ و پێشهات و ڕێوشوێنانه‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا كه‌ له‌ عێراقدا له‌ ئارادایه‌ بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕواننه‌كراو و جێگه‌ی سه‌رسوڕمانێكی زۆرن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هه‌مولایه‌ك باش ده‌زانن هه‌رێمی كوردستان له‌و مافانه‌ی له‌ ده‌ستوری عێراقدا هاتوه‌ زیاتری داوا نه‌كردوه‌ و به‌ درێژایی ساڵانی ڕابردو مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی پێشێل كراون".

باسیان له‌وه‌شكردوه‌، "ئێمه‌ جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌مولایه‌ك پێویسته‌ پابه‌ندی ده‌ستور بن و ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كیش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵیدا هه‌بێت ده‌بێت ده‌ستور حه‌كه‌م بێت له‌ نێوانیان، جگه‌ له‌ ده‌ستور هه‌ر ڕێوشوێنێك و بڕیارێكی دیكه‌ له‌دژی هه‌رێمی كوردستان دژی ده‌ستوره‌".

یه‌كێتی و پارتی ده‌شڵێن، "هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می خوێن و خه‌باتی دورودرێژی گه‌لی كوردستانه‌ و پێشێلكردنی ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان هێلی سورن، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دیالۆگ و شه‌فافیه‌ت و لێكتێگه‌یشتن و بڕیاری تاك لایه‌نه‌ خزمه‌تی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری عێراق ناكات".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بە فەرمانی عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە 24ی (تشرینی دوەم/11)ی 2026دا و پاش لێكۆڵینەوەی دۆسیەی قاچاخچێتیی نەوت، بەغدا بڕیاریدا سەرجەم دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان ڕادەستی دەستەی دەروازە فیدڕاڵییەكان بكرێن و دەروازە و ڕێگا نافەرمییەكانیش دابخرێن.


PM:04:57:24/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو