شاسوار عەبدولواحید: داهاتی نەوتی فرۆشراو لە هەرێم دەچێتە گیرفانی چەند کەسێکی کەم و خێزانێکەوە
وێستگەنیوز- بابان عومەر
ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند: لە مانگی 3ی ساڵی 2023وە یەک دینار یان یەک دۆلار لە داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان نەچووەتە ناو خەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان یان وەزارەتی دارایی.
بە وتەی ناوبراو، داهاتی نەوتی فرۆشراو لە هەرێم دەچێتە گیرفانی چەند کەسێکی کەم و خێزانێکەوە، لەبری ئەوەی بخرێتە سندووقی حکومەت و بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان خەرج بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: حکومەتی فیدراڵی دوو پاڵاوگەی نەوتی هەولێر و سلێمانی بەخۆڕایی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەخشی، بەڵام دوو کۆمپانیای سەر بە حزبە دەسەڵاتدارەکان بەخۆڕایی دەستیان بەسەردا گرتووە.
روونیشیکردەوە کە ئەم دوو کۆمپانیایە نەوتی خاو بەخۆڕایی لە حکومەتی هەرێم وەردەگرن و پاشان بەرهەمە نەوتییەکانیان بە نرخێکی زۆر گران بە هاووڵاتیانی هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەفرۆشن.
PM:01:14:24/11/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت