شارەزایەكی یاسایی بۆ وێستگەنیوز: رێكارەكانی زەیدی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان دەستووری و یاساییە
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
شارەزایەكی یاسایی عێراقی پێی وایە ئەو رێكارانەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەرامبەر هەرێمی كوردستان گرتوێتیەبەر یاسایی و دەستووریە.
عەلی تمیمی، شارەزای یاسایی عێراقی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "رێكارەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان پشتی بەستووە بە مادەكانی 110و 111 و 112ی دەستووری عێراق كە دەسەڵات دەدەن بە حكومەتی فیدڕاڵی كۆنتڕۆڵی نەوتی هەرێمی كوردستان بكەن".
وتيشى، "عەلی زەیدی تەنها پشتی بە دەستوور نەبەستووە لە رێكارەكانی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان بەڵكو پشتی بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی-ش بەستووە كە دەڵێت یاسای نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان دەستووری نییە و حكومەتی هەرێم بۆی نییە گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان بكات و وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی تاكە لایەنە كە بۆی هەیە ئەم دۆسییە بەڕێوەبەرێت".
ئەو شارەزا یاساییە باسی لەوەشكرد بۆ وێستگەنیوز، كە زەیدی بەم بڕیارەی نەی وت نەوتی هەرێمی كوردستان بەقاچاخدەبرێت بەڵكو شتێكی مەترسیدارتری وت، ئەوەیش ئەوەیە كە ئەو نەوتەی هەرێم نەوتی عێراقە و بەغدا بەڕێوەی دەبات.
رونیشیكردەوە، ئەگەر بڕیارەكەی زەیدی جێبەجێ بكرێت بە ملیاران دۆلار دەگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
PM:12:55:24/11/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت