ئەحمەد حاجی رەشید: عەلی زەیدی دەڵێت بودجە نابێت تا هەرێم مەرجەکانی جێبەجێ نەکات
وێستگەنیوز-ئارام عەلی
ئەحمەد حاجی رەشید، سەرۆکی فراکسیۆنی
کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق، لە نووسینێکدا لەژێر ناوی "ئەوکاتەی ژمارەکان پێماندەڵێن کێ
خەتابارە؟؟؟" ئاماژە بەوە دەکات، لە ئێستادا علی زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی
وەزیران قوفڵ بووە و دەڵێت بودجە نابێت تا هەرێم ئەو مەرجانەی کە ناردوویەتی بۆ
بەرپرسانی هەرێم جێبەجێ نەکرێت.
لە درێژەی نووسینەکەیدا دەپرسێت: لێردەدا دەپرسین
سەرکردایەتیی ئەودوو هێزە سیاسیە چ وەڵامێکیان پێیە بۆ خەڵک ئەگەر زەیدی بودجەی
نەنارد و وتی ئێوە پابەند نەبوون بەدەستور و یاسا کارپێکراوەکانی عێراقی
فیدراڵەوە.
سەبارەت بە ژمارەکانی بژمێرەی کۆتایی سێ ساڵیش روونی
دەکاتەوە، بژمێرەی کۆتایی 2012 پێمان دەڵێت هەرێم بڕی 13 ترلیۆن و 500ملیاری بەرکەوتووە و بژمێرەی کۆتایی ساڵی 2013پێمان دەڵێت هەرێم بڕی 15ترلیۆن و 338ملیاری بەدەست هێناوە، بەڵام لە ساڵی 2014دا بەهۆی ئابووریی سەربەخۆوە و دەرهێنان و
فرۆشتنی نەوت و رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆ، بودجەی هەرێم دابەزی بۆ دوو ترلیۆن و 281 ملیار و ساڵ بە ساڵ بودجە کەمی کرد و هەرێم (54) مووچەی فەرمانبەرانی خوارد.
دەشڵێت،
لە 2014ەوە ئێمە بەدەسەڵاتی هەرێم دەڵێین ئەوەندە
قومار مەکە بەقوتی خەڵکەوە، بەردەوام بووین لەوەی راستیەکانمان بۆ بەرپرسان و
خەڵکی هەرێم ئاشکرادەکرد، لەگەڵ نووسینەکەشیدا چەند نووسراوێکی هاوپێچ کردووە کە
تیایدا بژمێرەی کۆتایی سێ (3)
ساڵی خستۆتەڕوو، وەک ئەوەی دەڵێت تابزانن هەرێم چی دەست دەکەوت و چۆن زیانی بە
ناوبانگی هەرێمەکە گەیاند و خەڵکەکەشی چۆن خستە سەر ساجی خۆیان بە هەردوو دیوودا
سوتاندیان و برژاندیان.
لە کۆتایی نووسینەکەشیدا دەڵێت: ئێمە وەک خۆمان دەبین
بەڵام ئێوە رەنگە راوێژکاری عەلی زەیدیتان بەرنەکەوێت چونکە 72 راوێژکاری پێشووی ناردەوە ماڵەوە.
PM:08:49:23/11/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت