پەرلەمانتارێك بۆ وێستگەنیوز: بەغدا ناردنی بەرووبوومە نەوتییەكانی بۆ بەشێك له كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان راگرتووە

‌

وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح


غالب محەمەد عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رێگەی وێستگەنیوزەوە رایگەیاند، بەغدا ناردنی بەرووبوومە نەوتییەكانی بۆ بەشێك لە كۆمپانیا و كارگەكانی هەرێمی كوردستان راگرتووە.

كۆمپانیای دابەشكردنی بەرووبوومە نەوتییەكانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق لە نووسراوێكدا داوایكردووە دابینكردنی ئەو بەشە بەرووبوومە نەوتییانە رابگرن كە بۆ كارگە و كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان تەرخان كراوە.

غالب محەمەد عەلی، تایبەت بە وێستگەنیوزی وت، "ئەو كارگە و كۆمپانیانەی هەرێمی كوردستان بەشێكيان نەوتی رەشیان بۆ دابین دەكرێت و بەشێكی تریشیان غازیان بۆ دابین دەكرێت".

دووپاتیشیكردەوە، "كۆمپانیای دابەشكردنی بەرووبوومە نەوتییەكانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق لە نووسراوەكەییدا روونیكردووەتەوە ناردنی هەموو بەرووبوومە نەوتییەكان بۆ ئەو كارگە و كۆمپانیانە بۆ ماوەیەك دەوەستێنین بەمەبەستی پێداچوونەوە یان لێكۆڵینەوە یان گۆڕانكاری لە رێنماییەكان".


PM:04:38:23/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت