یاسین تەها: پرسی جورف سەخەر لە دزینی نەوت گەورەترە و دەستپێکی پرۆسەیەکی فراوانترە
وێستگەنیوز- بابان عومەر
یاسین تەها، لێکۆڵەری ئەکادیمی لە کاروباری عێراق، لە خوێندنەوەیەکدا بۆ پێشهاتەکانی ناوچەی جورف سەخەر، جەخت دەکاتەوە کە پێداگری لەسەر چوونە ناو ئەو ناوچەیە لە هاوکێشەی گشتیی جەنگی ئەمریکا و ئێران دوور نییە و رەنگە سەرەتای پرۆسەیەکی گەورەتر بێت لە ناوچەکەدا.
لە لێدوانێکدا لەبارەی رەهەندەکانی دۆخی جورف سەخەر، یاسین تەها ئاماژەی بەوە کردووە کە پرسی کونکردنی بۆری و دزینی نەوت لە ناوچەکە تەنها "وردەکارییەکی لاوەکییە" لەناو پرسی ئەو پانتاییە ئاڵۆز و تەمومژاوییەدا، و بابەتەکە تەنها لەو خاڵەدا کورت نابێتەوە.
ئەو لێکۆڵەرە ئەکادیمییە لەبارەی پێگەی ئابووریی لایەنەکانەوە روونی کردووەتەوە، کە زۆربەی هێزە سیاسییە عێراقییەکان، وەک کەتیبەکانی حزبوڵڵا، خاوەنی پاڵاوگە و بزنس و مەکتەبی ئابووریی خۆیانن لە سامانی گشتی.
سەرەڕای ئەوەش، یاسین تەها پێیوایە لە جورف سەخەردا پرسەکە لەوە قووڵترە و دەڵێت: "بەڵام لە جورفدا شتێکی زیاتر هەیە؛ یاخیبوون و سەرپێچی و گیرفانێکی ئێرانی لە دڵی جوگرافیای عێراقدا".
لە کۆتایی قسەکانیشیدا، ناوبراو ئەو دۆخە بە ململانێکانی ناوچەکەوە دەبەستێتەوە و رایدەگەیەنێت: "پێداگری لەسەر چوونە ناو ئەم ناوچەیە لە هاوکێشەی گشتیی جەنگی ئەمریکا و ئێران دوور نییە، و دەکرێت دەستپێکی پرۆسەیەکی گەورەتر بێت لە ناوچەکەدا".
PM:01:17:20/11/2026
ئهم بابهته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت