سەعد مەعن: سبەی پردی فازڵییە بەرەو کەربەلا دەکرێتەوە
وێستگەنیوز- بابان عومەر
سەرۆکی شانەی راگەیەناندنی ئەمنی، دۆخی ئەمنی پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی جورف سەخەر و وادەی دەستبەکار بوونی پۆلیسی وزەی ئاشکراکرد.
سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەبارەی کۆنترۆڵکردنەوەی جورف سەخەر رایگەیاند، کە سبەی پردی فازڵییە بەرەو کەربەلا دەکرێتەوە.
پرۆسەکە بەباشی و بێ گرفت بەڕێوەچوو، هەروەها پۆلیسی وزە لە سبەیەوە دەست بە ئەرکەکەی دەکات.
کۆنترۆڵ کردنی دۆخی جورف سەخەر بەگوێرەی پلانەکەیە، بەهەمان شێوە، شوێن گۆڕین و کشانەوەی هەر هێزێک لە جورف سەخەر بەگوێرەی جێبەجێکردنی پلانەکەیە.
PM:12:40:20/11/2026
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت