وتاربێژێکی ئایینی: یاریی GTA 6 هەڕەشەیە بۆ سەر ڕەوشت و ئایین

‌

وێستگەنیوز- فیردەوس دڵشاد

وتاربێژێکی ئایینی هۆشداری لەبارەی یاریی ئەلیکترۆنیی GTA 6 دەدات و دەڵێت، بە تەنیا یارییەکی ئاسایی نییە، بەڵکو هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ڕەوشت، ئایین، یاسا و دابونەریتی کۆمەڵگەی کوردی، هاوکات داوا لە حکومەت و خێزانەکان دەکات نەوەکان لێی دووربخەنەوە.

مامۆستا هەیاس، وتاربێژی ئایینی لە پەیامێکدا سەبارەت بە یاریی GTA 6 ڕایگەیاند: ئەو یارییە بە تەنیا یارییەکی ئاسایی دانانرێت، بەڵکو بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ڕەوشت، ئایین، یاسا و دابونەریتی کۆمەڵگەی کوردی هەژمار دەکرێت.

ئەو وتاربێژە ئایینییە ئاماژەی بە ناوەڕۆکی یارییەکە کردووە و دەڵێت: لە ناو یارییەکەدا دیمەنی زۆر نەشیاو هەن و گوناهە گەورەکانی وەک دزی، مەیخواردنەوە، ماددە هۆشبەرەکان و بێڕەوشتی وەک کارێکی ئاسایی و مەرجی سەرکەوتن دەخرێنە ڕوو.

مامۆستا هەیاس داواشی لە حکومەت، دایکان و باوکان کرد ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە هۆشیارکردنەوە و دوورخستنەوەی نەوەکان لەم یارییە.


PM:09:02:19/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت