لە کۆتایی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بەهێزی باران هەرێم دەگرێتەوە

‌

وێستگەنیوز- فیردەوس دڵشاد

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بەهێز و سەرتاسەریی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و جەختیش دەکاتەوە کە تا کۆتایی مانگ ئەگەری بارانبارینی دیکە بەردەوام دەبێت.


ئەمرۆ پێنجشەممە 19ـەی تشرینی دووەمی 2026، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ڕایگەیاند، لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بەهێز و سەرتاسەریی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی هۆکاری بەهێزیی شەپۆلەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە شێی مەداری ئەمجارە بەراورد بە جاری پێشوو زۆر زیاترە و بە یەکەوە هەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و دەریای سپی چالاک دەکاتەوە.

شاڵاو هیدایەت ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕی بارانبارینی دوێنێ لە پێشبینییەکان زیاتر بووە و تا کۆتایی ئەم مانگەش ئەگەری بارانبارینی دیکە لە ناوچە جیاوازەکاندا بەردەوام دەبێت.


AM:11:07:19/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت