نێچیرڤان بارزانی و ئەمینداری گشتیی پڕۆژەی نیشتمانیی عێراقی کۆبوونەوە

‌

وێستگەنیوز- بابان عومەر

ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیدارێکی لەگەڵ شێخ جەمال ئەلزاری، ئەمینداری گشتیی پڕۆژەی نیشتمانیی عێراقی ئەنجام دا و پێکەوە رەوشی سیاسیی عێراق و نوێترین پەرەسەندنە ناوخۆییەکانی وڵاتیان تاوتوێ کرد.


بەگوێرەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا هەردوو لا جەختیان لە پێویستیی پتەوکردنی هاریکاری و کارکردنی هاوبەش لە نێوان تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراقدا کردووەتەوە، بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی لە قۆناغی ئێستادا هەن و بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی وڵات و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بکات.

هەر بەپێی راگەیاندنەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بووە بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، کە تێیدا هەردوولا دووپاتیان کردووەتەوە پێویستە عێراق لە ئاڵۆزی و ململانێ ناوچەییەکان بەدوور بگیرێت و سەقامگیری و ئاسایشەکەی بپارێزرێت.


PM:01:38:18/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو