خشتەی بەیانیانی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕدرا
وێستگەنیوز-
لەسەر داواکاریی هاووڵاتییان، خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە بەیانیاندا لە سنووری پارێزگای هەولێر گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت و کاتەکەی پێشدەخرێت.
تەحسین خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند؛ لەمەودوا پێدانی کارەبای مۆلیدە لە جیاتی کاتژمێر (7) بۆ (9)ی بەیانی، لە کاتژمێر (6:30) خولەک پێدەدرێت و تا (8:30) خولەک بەردەوام دەبێت. بڕیارەکەش سەنتەری شار، قەزا و ناحیەکان دەگرێتەوە.
سەبارەت بە کاتەکانی دیکە ئاماژەی بەوە کرد، خشتەی پێدانی کارەبا لە پاشنیوەڕۆ و ڕۆژانی پشوودا وەک خۆی دەمێنێتەوە، بەجۆرێک لە ڕۆژانی ئاساییدا لە کاتژمێر (1)ی پاشنیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو،
هەروەها لە ڕۆژانی پشوودا لە (11)ی پێشنیوەڕۆوە بۆ (1)ی شەو کارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان.
PM:03:02:17/11/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت