شارەزایەکی کەشناسی: سبەی باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن
وێستگەنیوز- فیردەوس دڵشاد
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەور و لە چەند ناوچەیەک ئەگەری بارانبارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ـەی تشرینی دووەمی 2026، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو، لە نێوان کاتەکانی بەیانی بۆ ئێوارەش ئەگەری بارینی بارانێکی مامناوەند و پچڕپچڕ بەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەکانی زاخۆ و سۆراندا دەبێت.
ئەو شارەزایە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا، لە سەنتەری پارێزگای هەولێر، ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی ئەگەری نمەباران دەبێت.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما و خێرایی با، ئاراس جەبار ڕوونیکردووەتەوە کە پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 2 تا 3 پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت لە نێوان 5 بۆ 10 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
AM:11:18:17/11/2026
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت