نەوت و کانزاکانی سلێمانی بۆ وێستگەنیوز: ڕێکارەکان تەواون و لە دوو سێ ڕۆژدا نەوت دەگات
وێستگەنیوز- فیردەوس دڵشاد
ڕاگەیاندنی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوێنێوە ڕێکارەکان لای ئەوان تەواو بوون و چاوەڕێن لەم دوو سێ ڕۆژەدا نەوتەکەی بەغدا بگاتە دەستیان، جەختیش دەکاتەوە کە ئەو 50 ملیۆن لیترەی بۆ هەرێم دیاری کراوە بەش ناکات و پێویستیان بە 270 ملیۆن لیترە.
سەلام عومەر، وتەبێژی ڕاگەیاندنی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، لە لێدوانێکدا بۆ وێستگەنیوز ڕایگەیاند: نەوتەکە جارێ نەگەیشتووە و ئێمەش چاوەڕێین بگاتە دەستمان.
سەبارەت بە ڕێکارەکان و کاتی گەیشتنی نەوتەکە، سەلام عومەر وتی: ڕێکارەکان لە دوێنێوە لای ئێمە تەواو بوون و لەم دوو سێ ڕۆژەدا دەگات.
لەبارەی بڕی تەرخانکراو و پێداویستیی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستانیشەوە، بۆ وێستگەنیوز ئاماژەی بەوە کرد: 50 ملیۆن لیتریان بۆ هەموو هەرێم دیاری کردووە، بەڵام لانی کەم پێویستمان بە چوار ئەوەندەی ئەو ژمارەیەیە، چونکە بۆ هەموو هەرێم پێویستمان بە 270 ملیۆن لیتر نەوت هەیە.
AM:09:27:17/11/2026
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت