سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی سەڵاحەدین بە حەوت ساڵ زیندانی سزا درا
وێستگەنیوز- نێچیر کەمال
دەستەی
دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی سەڵاحەدین بە تۆمەتی
گەندەڵیی و چاوپۆشی لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون، بە شێوازی ئامادەنەبوون (غیاب)،
سزای ئەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
دەستەی
دەستپاکی فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: بە شێوازی ئامادەنەبوو
سزای حەوت ساڵ زیندانیکردن بەسەر سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی سەڵاحەدین سەپێنرا،
بەهۆی پەردەپۆشکردنی سەرپێچی لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شارۆچکەی سامەڕا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، دادگای جینایەتی سەڵاحەدین وەک یەکەم دادگای پێداچوونەوە، بەرپرسەکەی
تۆمەتبار کردووە بەهۆی نەگرتەبەری ڕێوشوێنی یاسایی، دژی وەبەرهێنەری پڕۆژەکە،
لەسەر پێشێلکارییەکانی ساڵی 2025 بەپێی یاسای وەبەرهێنان.
هەروەها دەستەی
دەستپاکی وتیشی: سزاکە لەسەر بنەمای ماددەی 340 لە یاسای سزادان و ماددەکانی (47،48،49)
دەرچووە.
PM:05:53:16/11/2026
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت