"حكومەتی بەغدا پێشنیارەكەی یەكێتیی رەتكردووەتەوە"

‌

 

وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح


شرۆڤەكارێكی سیاسی عێراقی نزیك لە ماڵی شیعەكان ئاشكرای كرد، حكومەتی ناوەندی پێشنیازێكی یەكێتی و نەوەی نوێی رەتكردووەتەوە.

عەلی ناسر، شرۆڤەكاری سیاسی عێراقى نزیك لە ماڵی شیعەكان تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، یەكێتی و نەوەی نوێ‌ داوایان كردووە بوودجەی سلێمانی و هەڵەبجە بەجیا لە بەغداوە بنێردرێت، بەڵام حكومەتی ناوەندی ئەم پێشنیازەی رەتكردووەتەوە.

وتیشی، حكومەتی عێراق بەپێی یاسا و دەستوور مامەڵە لەگەڵ یەك هەرێمدا دەكات كە ئەویش هەرێمی كوردستانە و مامەڵە لەگەڵ ئیدارەیەكی جیاواز ناكات لەنێو هەرێمی كوردستاندا.


 


PM:08:09:15/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو