دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا

‌

وێستگەنیوز- نێچیر کەمال

لەبارەی سکاڵاکەی نەوەی نوێ و یەکێتی دژی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا کە فەرمانی وەلائی هەڵوەشێتەوە و بەڵام سکاڵاکە وەک خۆی بمێنێتەوە و بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای فیدڕاڵیی عێراق، لەبارەی سکاڵای یەکێتی و نەوەی نوێ دژی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا؛ کە تەنها فەرمانی وەلائی هەڵوەشێنێتەوە، بەمەش واتا کە سکاڵاکە وەک خۆی ماوەتەوە، بەڵام پەرلەمان دەتوانێت لە کارەکانی بەردەوام بێت.

ئەوەش دوای ئەوەی ڕۆژی 10ـی ئەم مانگە، دژی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی یەکەمی تەواوکاری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرا، هەریەک لە یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای باڵای فیدراڵیی سکاڵایان تۆمار کرد.

لەو سكاڵایەدا کە لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تۆمار کراوە، داوا کراوە کە کۆبوونەوەکەی 4ی ئەم مانگە و سەرجەم ڕێکارەکانی وەک هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵوەشێندرێتەوە و بە نایاسایی و لە دەرەوەی پرۆتۆکۆلی پەرلەمان لە قەڵەمیان داوە.

هەر لە سکاڵاکەدا داوا لە دادگاکە کراوە کە فەرمانی وەلائی دەربکات، تا پەرلەمان سەرجەم کارەکانی بەشێوەی کاتی ڕابگرێت تا دۆسییەکە یەکلادەبێتەوە و دادگا بریاری کۆتایی دەدات.

هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی وەلائی مانای چییە؟ مانای ئەوەیە دادگا ئەو بڕیارە کاتییەی هەڵوەشاندووەتەوە؛ واتە ئەو دامودەزگایەی سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، دەتوانێت بە شێوەیەکی کاتی بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی کارەکانی تا ڕۆژی دادگاییە سەرەکییەکە.


PM:12:35:15/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو