ناوەندی ئەکادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی: پشتکردنە سازانی نیشتمانیی لە هەرێمی کوردستان مەترسییە بۆ سەر قەوارەی هەرێم
وێستگەنیوز- ئارام عەلی
ناوەندی
ئەکادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی (ACNS) راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی سیاسی و رووداوەکانی
پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداری دەدات، لەوەی هەر هەنگاوێک ببێتە
هۆی زیانگەیاندن بە یەکڕیزیی نیشتمانی و پشتکردنە پرەنسیپی سازان، مەترسییەکی
جددییە بۆ سەر قەوارەی هەرێم.
لە راگەیەندراوەکەدا جەختی لەسەر چەند خاڵێکی هەستیار کردۆتەوە،
لەوانە پاراستنی یەکڕیزیی نیشتمانی لە پرۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەماندا و
دوورکەوتنەوە لە تێپەڕاندنی بنەمای سازانی نیشتمانی، کە بووەتە هۆی بایکۆتکردنی
پەرلەمان لەلایەن زیاتر لە نیوەی هێزە سیاسییە سەرەکییەکانەوە و کە ئەوەش لێدانە
لە ئیرادەی یەکگرتووی نیشتمانی.
هەروەها ناوەندەکە
هۆشداریی داوە لە مەترسییە ستراتیژییەکانی سەر ئاستی عێراق، بە جۆرێک کە رەتکردنەوەی
سازانی نیشتمانی لە ناوخۆدا، پێگەی کورد لە بەغدا لاواز دەکات.
لە
بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بە هەستیاریی دۆخی ناوچەکە کردووە و داوای
کردووە دابەشبوون و لێکدابڕان وەکو (حەرامێکی سیاسی و نیشتمانی) سەیر بکرێت.
لە کۆتاییدا، بانگەوازێکی ئاراستەی سەرجەم هێز و لایەنە
سیاسی و مەدەنییەکانی کوردستان کردووە تاوەکو فشارەکان بخەنەگەڕ بۆ رێگریکردن لە
هەر سیناریۆیەکی نەخوازراو و دەستپێشخەریی نوێ بۆ دیالۆگی نیشتمانی بێننە ئاراوە.
PM:08:44:13/11/2026
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت