پەیامی مەسرور بارزانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و کاراکردنەوەی پەرلەمان
وێستگەنیوز- نێچیر کەمال
مەسروور
بارزانی، سەرۆك حکومەتی هەرێم رایگەیاند: کاراکردنەوەی پەرلەمان دژی هیچ لایەنێک
نەبوو ئامانژ لێی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بوو، هاوکات داواشی كرد هەموو
لایەنەكان بگەڕێنەوە و گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ بكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە
12ی تشرینی دووەمی 2026، مەسروور بارزانی لە وتارێكدا لە ئاهەنگی
دەرچوونی خوێندکارانی زانكۆی سەڵاحەدین وتی، دوای دوو ساڵ پەرلەمان كارا كرا و
دەستی بەكارەكان كردەوە كە ئامانج لەو پڕۆسەیە پاراستنی قەوارەی كوردستان بووە و
دژی هیچ كەس و لایەنێك نەبووە و گەڕاندنەوەی متمانە بۆ دەنگدەرانی خەڵكی كوردستان
بووە.
وتیشی،
دەستخۆشی لەو پەرلەمانتارانە دەكەم كە ئەركی ئەخڵاقی و یاسایی خۆیان جێبەجێ كرد بە
كاراكردنەوەی پەرلەمان و هیوادارم هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لەو پڕۆسەیە
بڕوانن و لەبەر ڕۆشنایی بانگەوازی بارزانی بگەڕێنەوە پەرلەمان و گفتوگۆ لەسەر
پێكهێنانی حكومەت بكەین و بتوانین زیاتر خزمەتی كوردستان بكەین.
PM:05:29:12/11/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت