وەزارەتی بازرگانی لەبارەی دابەشکردنی پارە لە بری بەشەخۆراک روونکردنەوە دەدات

‌

وێستگەنیوز-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە فەرمی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لە گۆڕینی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان بۆ 100 هەزار دیناری کاش دەکەن، هاوکات دڵنیایی لە بەردەوامیی دابینکردنی سەبەتەی خۆراک دەدات.


وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بە تەواوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، "ئەو هەواڵانەی باس لە پێشنیازێکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گۆڕینی بەشەخۆراک بە بڕی 100 هەزار دینار بۆ هەر تاکێک دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ بڕیار یان ڕێنمایییەکی فەرمیی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە؛ ئەوەی بڵاوکراوەتەوە بە هیچ جۆرێک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەت و وەزارەتی بازرگانی ناکات."

ئاماژە بەوەشکراوە، پرۆگرامی دابەشکردنی بەشەخۆراک و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان بەپێی پلانی دیاریکراو بەردەوام دەبێت لە پێناو پاراستنی ئاسایشی خۆراک؛ دابەشکردنی بەشەخۆراک و دابینکردنی ماددە سەرەکییەکان بۆ هاووڵاتیان بەپێی پلانە پەسەندکراوەکان بەردەوام دەبێت، ئەمەش لە چوارچێوەی پابەندبوونی حکومەت بە پاراستنی ئاسایشی خۆراک.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، داوا لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن و هەواڵی پشتڕاستنەکراوە بڵاو نەکەنەوە کە ببێتە هۆی دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە گوایە پێشنیازێک لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوەهەیە تاوەکو بەشەخۆراکی مانگانەی فۆرم هەڵبوەشێنرێتەوە و لەبری ماددە خۆراکییەکان، مانگانە 100 هەزار دیناری نەختینە بۆ هەر هاووڵاتیەک خەرج بکرێت.


PM:03:54:12/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 20 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت