نێچیرڤان بارزانی و شەرع تاوتوێی دۆخی کوردیان لە سوریا کرد

‌

وێستگەنیوز- نێچیر کەمال

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا له‌ توركیا، تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لە پەراوێزی لووتکەی ئاووهەوا لە ئەنتالیای تورکیا، دیدارێکیان ئه‌نجام دا.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ دیداره‌كه‌دا، پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، پەرەپێدان و فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری و هەماهەنگی، بە جۆرێک لە خزمەت بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا بێت، تاوتوێ کران.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، ده‌رباره‌ی ڕەوشی ناوچەکە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی گفتوگۆ و ڕێگەچارەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، دۆخی کورد لە سووریا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو. تیایدا نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی پاراستنی مافه‌کانی کورد و دەستەبەرکردنیان له‌ دەستووری سووریادا کردەوە. هه‌روه‌ها هیوای خواست ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێر بکات.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وتویه‌تی، چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی دیداره‌که‌ بون.


PM:06:42:11/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت