وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: ساڵانە پێویستمان بە نۆ ملیار هێلکەیە
وێستگەنیوز-
نێچیر کەمال
وەزارەتی
کشتوکاڵی عێراق پلانی نوێی بۆ پاڵپشتیکردنی خاوەن پڕۆژەکانی پەلەوەر و
ئاسانکاریکردن بۆ کارەکانیان راگەیاند، ئاماژەی بەوەشکردوە بۆ خۆبژێوی ساڵانە
پێویستیان بە نۆ ملیار هێلکە هەیە.
ئەمڕۆ
چوارشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەپێی رێنماییەکان کار بۆ
پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت دەکات و یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانیان لابردنی
ئاڵنگارییەکانی بەردەم بەرهەمهێنەرانی پەلەوەرە.
ئاماژەی
بەوەکردوە، لە ئێستادا کۆی بەرهەمی ناوخۆیی ساڵانەی هێلکە دەگاتە شەش ملیار هێلکە،
لە کاتێکدا بازاڕی عێراق ساڵانە پێویستی بە نۆ ملیار هێلکە هەیە تاوەکو
بتوانرێت خۆبژێوی لەو بەرھەمەدا بەدەستبێت.
وەزارەتەکە ئەوەشی
خستووەتەڕوو، هەوڵەکانییان چڕکردووەتەوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو جیاوازیە و کورتهێنانەی
کە سێ ملیار هێلکەیە لە ناوخۆدا.
PM:06:37:11/11/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت