وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنان بۆ 1500 مێگاوات بەرزبووەوە
وێستگەنیوز – فیردەوس دڵشاد
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لە ماوەی 2 ڕۆژدا بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ 1500 مێگاوات بەرزکراوەتەوە و پێدانی کارەبای ماڵانیش بووەتە 6 کاتژمێر.
ئەمرۆ چوارشەممە 11ـەی تشرینی دووەمی 2026، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی کارەبا خستەڕوو و ڕایگەیاند: لە ماوەی ئەم 2 ڕۆژەدا، بەرهەمهێنانی کارەبا لە 1000 مێگاواتەوە بۆ 1500 مێگاوات بەرز کرایەوە؛ ئەم بڕە کارەبایەش بە هاوبەشانی ماڵان دەدرێت و پێدانی کارەبا لە 4 کاتژمێرەوە بۆ 6 کاتژمێر زیادی کردووە.
سەبارەت بە دۆخی هەناردەکردنی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا وتی: بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، لە ئێستادا گواستنەوەی گازی سروشتی لە کێڵگەکەوە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە تەواوەتی ڕاگیراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە؛ تیم و لیژنە تایبەتمەندەکان بەردەوامن لە پشکنین و هەڵسەنگاندن بۆ خەمڵاندنی قەبارەی زیانەکان، دواتریش بە فەرمی بڕیار لەسەر کات و چۆنییەتیی دەستبەکاربوونەوەی کێڵگەکە و ناردنەوەی گاز بۆ وێستگەکان دەدرێت.
PM:01:40:11/11/2026
ئهم بابهته 308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت