شرۆڤەکارێكی سیاسی بۆ وێستگەنیوز: بەغدا و هەولێر نەگەیشتوونەتە رێككەوتن
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
شرۆڤەكارێكی سیاسی عێراقی ئاشكرای كردووە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوەكو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتنێكی كۆتایی.
ئەحمەد خزر، شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ناكۆكییە دارایی و نەوتییەكانی نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە".
وتیشی،" دانوستان و لێكتێگەیشتنی زۆر باش هەیە لە نێوان هەردوو حكومەتی بەغدا و هەرێم بەڵام تاوەكو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتنێكی كۆتایی و گفتوگۆش لەسەر بودجەی گشتی عێراق دواخراوە تا ئەو كاتەی دەگەنە رێككەوتن".
PM:12:09:11/11/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت