کەشناسی سلێمانی: بەراورد بە پارساڵ بارانبارین زیاتر بووە

‌

وێستگەنیوز- بابان عومەر

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنوری پارێزگای سلێمانی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ بە بەراورد بە 6 ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە، 222 ملیم تۆمارکراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا رێژەی بارانبارین سفر بووە.


کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، لە رۆژی 4ی 10ی 2026 کە دابارین دەستیپێکردووە تا ئەمڕۆ، کۆی گشتیی بارانی ئەمساڵ بە جیاوازی لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەمشێوەیە بووە:

قەزای دەربەندیخان: 222.4 ملیم
قەزای پێنجوێن: 154.2 ملیم
شاری سلێمانی: 110 ملیم
قەزای دووکان: 77.6 ملیم
قەزای چەمچەماڵ: 40.1 ملیم
قەزای کەلار: 18.6 ملیم

بەگوێرەی ئامارەکەی کەشناسی سلێمانی، لە کاتێکدا ئەمساڵ بارانبارینێکی بەرچاو ناوچە جیاوازەکانی گرتووەتەوە، لە بەرامبەردا لەم وەرزە و لەم کاتەی ساڵی رابردوودا هیچ رێژەیەکی باران لە ناوچەکەدا تۆمار نەکرابوو.


AM:10:33:11/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت