مەسرور بارزانی لە باڵەخانەی پارێزگای هەولێرە و پرسی زیانەکانی لافاو تاوتوێ دەکات
وێستگەنیوز- بابان عومەر
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو، گەیشتە باڵەخانەی پارێزگای هەولێر و لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سنوورەکە کۆبووەوە.
لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی رەوشی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و قەبارەی زیانە مرۆیی و ماددییەکان دەکرێت، هاوکات بڕیار لەسەر رێکارەکانی حکومەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەدرێت بۆ هاوکاریکردن و قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە.
سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ پارێزگای هەولێر لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بەیانی ناوبراو پڕۆژەی ستراتیژیی "رێڕەوی ژیان"ی لە شاری هەولێر بەسەرکردەوە، کە بەهۆی شەپۆلی لافاوەکەوە زیانی پێگەیشتبوو.
AM:10:29:10/11/2026
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت