سەرۆکی لیژنەی غاز لە سلێمانی: پێویست بە ترس ناکات و غازی زۆرمان هەیە

‌

وێستگەنیوز –

سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە بڕێکی زۆر غازی عەمبارکراو لە کۆگاکاندا هەیە و پێویست بە دڵەڕاوکێ و ڕاکردن بۆ بەنزینخانەکان ناکات.


عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی سەبارەت بە قەرەباڵغیی هاووڵاتییان لە بەردەم بەنزینخانە و وێستگەکان پاش ڕووداوەکەی کێڵگەی کۆرمۆر، ڕایگەیاند: پێویستی نەدەکرد هاووڵاتییان بتۆقن و بترسن، چونکە بڕێکی ئێجگار زۆر غازی عەمبارکراومان هەیە و هیچ گرفتێک لە دابینکردنی غازدا نییە.

سەرۆکی لیژنەی غاز وتیشی: پێویست ناکات هاووڵاتییان بەم شێوەیە ڕابکەن بۆ بەنزینخانەکان؛ کەس هەیە 30 بوتڵ غازی لەگەڵ خۆی بردووە بۆ بەنزینخانە و پڕیکردووە ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە هۆکارن بۆ دروستبوونی دڵەڕاوکێ و لە ڕاستیدا هاووڵاتییان خۆیان ئەزمە دروستدەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە دوای هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، لە ترسی کەمبوونەوەی غازی شل، لە بەشێک لە وێستگەکان قەرەباڵغی و نۆرەی درێژ بۆ پڕکردنەوەی بوتڵی غازی ماڵان دروست بوو.


AM:09:32:10/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو