کارەبای سلێمانی بۆ وێستگەنیوز: دیار نییە کەی کارەبا باش دەبێت

‌

وێستگەنیوز – فیردەوس دڵشاد

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا ڕۆژانە تەنها 3 بۆ 4 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاووڵاتییان، هاوکات دیار نییە کەی دۆخەکە باش دەبێتەوە.


ئەمرۆ سێشەممە 10ـەی تشرینی دووەمی 2026، سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە لێدوانێکدا تایبەت بە ماڵپەڕی وێستگەنیوز ڕایگەیاند: لە ئێستادا بەهۆی لێکەوتەکانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر و پچڕانی هەناردەی گاز بۆ وێستگەکان، ڕۆژانە تەنها 3 بۆ 4 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاووڵاتییان.

سەبارەت بە وادەی ئاساییبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا، وتەبێژی کارەبای سلێمانی ئاشکرای کرد: تاوەکو ئەم ساتە دیار نییە کەی دۆخی کارەبا باش دەبێتەوە؛ چونکە باشبوونەوەی کارەبا بە تەواوەتی پەیوەندی بە بارودۆخی کێڵگەی کۆرمۆرەوە هەیە کە کەی بە فەرمی و بە تەواوی دەست بە بەرهەمهێنان و ناردنی گاز بۆ وێستگەکان دەکرێتەوە.



AM:09:28:10/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو