ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی زەیدی و مەسرور بارزانی؛ چی لەبارەی مووچەوە وترا؟

‌

وێستگەنیوز-

عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد. هەردوولا لە كۆبوونەوەیەكدا لەسەر دابینكردنی بەردەوامیی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بودجەی 2027، بەڕێوەبردنی نەوت و خێراكردنی یاسای نەوت و غاز ڕێككەوتن.

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی عه‌لی زه‌یدی و مه‌سرور بارزانی له‌ به‌غدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: لە میانی کۆبوونەوەکەدا عه‌لی زه‌یدی جه‌ختی كرد له‌سه‌ر سوربوونی حكومه‌تی فیدراڵی به‌ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی و گه‌ره‌نتیكردنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هاوڵاتیان و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. 

عه‌لی زه‌یدی جه‌ختی كرد له‌سه‌ر كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو دۆسیه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.

عه‌لی زه‌یدی وتی: به‌ره‌و زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌چین له‌ ساڵانی ئاینده‌دا، به‌جۆرێك ساڵی 2030 بگاته‌ 7 ملیۆن به‌رمیل به‌رمیل له‌ رۆژێك و ساڵی 2032 بگاته‌ 10 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا، ئه‌مه‌ كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌یان‌ ده‌گاته نزیكه‌ی (1 ملیۆن) به‌رمیل. ‌ 

هه‌ردوولا باسیان له‌ دانانی میكانیزمی گونجاو كرد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌ررێم به‌گوێره‌ی ده‌ستورو یاسا به‌ركاره‌كان. 

هه‌ردوولا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كێڵگه‌ی كۆرمۆریان كرد، جه‌ختیان كرد له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست بۆ رێگری له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌. 

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی ئه‌م پرسانه‌ كرا: 

به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان: گفتوگۆكرا له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و رێكخستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستوردا هاتووه‌. 

داهاته‌ نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كان: باس له‌ میكانیزمه‌كانی رێكخستنی داهاته‌كان و هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌بردنی كرا له‌نێوان وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم.

دۆسیه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم: جه‌ختكرا له‌سه‌ر گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق. 

بودجه‌ی گشتی 2027: باسی پشكی هه‌رێم و میكانیزمه‌كانی رێكخستنی كرا به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ده‌ستور، به‌وشێوه‌ی كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كاندایه‌. 

یاسای نه‌وت و غاز: جه‌ختكرا له‌سه‌ر بایه‌خی په‌له‌كردن له‌ ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت و رێكخستنی ئیداره‌ی سامانه‌ نه‌وتییه‌كان.


PM:04:31:09/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو