د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: کاتی ئەوەیە بە لێبوردەیی و بەخشین ئارامی بۆ نیشتمان بگێڕینەوە
وێستگەنیوز- بابان عومەر
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا داوا دەکات کێشە و ئاڵۆزییە ناوخۆییەکان بە هانابردن بۆ دەرەوە چارەسەر نەکرێن و رایدەگەیەنێت: "دەخوازم بۆ تەنها جارێکیش بێت بە دەم هاواری یەکترەوە بچین، نەک داد و پەنا و هاوار بۆ غەیری خۆمان بەرین".
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، کاتی ئەوە هاتووە لە رێگەی لێبوردەیی و بەخشینەوە، متمانە وەک هێلانەیەکی نوێ بۆ ئارامیی خەڵک، خاک و نیشتمان دروستبکرێتەوە، نەک ئەوەی لە سایەی بەدگومانی، ساختەکاری، غەدر، غوبن، غرور، لەرزین و ترازاندا ماوەتەوە خاپوور بکرێت.
هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە، نهێنی و گەرەنتیی بوون، مانەوە، گەشەکردن و بەردەوامبوون لە یەکبووندایە، بەڵام روونیکردووەتەوە ئەم یەکبوونەش بەدی نایەت هەتاوەکو هەر برینێک لە دڵدا بێت ساڕێژ نەکرێت.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر بە دێڕە شیعرێک جەختی لە گرنگیی یەکگرتوویی و برایەتی کردووەتەوە و دەڵێت:
"برابن، غایەتان یەک بێ، برایی غایەیەکبوونە
ئەوەی کۆمەک بە فیکرت بێ، لەهەرلا بێ؛ براتانە".
AM:11:05:09/11/2026
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت