وەزارەتی کارەبا: زیاتر لە 500 هەزار هاوبەش قەرزی پێش پرۆژەی رووناکییان لاماوە

‌

وێستگەنیوز- نێچیرڤان کەمال

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم دەڵێت، زیاتر لە 500 هەزار هاوبەش قەرزی پێش پرۆژەی رووناکییان لاماوە، ئاماژە بەوەشدەکات، 90 هەزاریان کەمتر لە پێنج هەزاردینار قەرزدارن.


ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 500 هەزار هاوبەش قەرزی پێش رووناکیان لاماوە و لە 24 مانگدا بەشێوەی قیست پارەکانیان لێوەردەگیرێتەوە کە 90 هەزاریان کەمتر لە پێنج هەزاردینار قەرزدارن".

ئاماژە بەوەکراوە، "ئەو هاوبەشانەی قەرزی پێش رووناکیان لایە، لەگەڵ هاتنەوەی یەکەم پسووڵە، دەبێت قیستی یەکەمی ئەو پارەیەی بدەن کە لەلایانە".

وەزارەتی کارەبای هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم بڕیارە لە دوای داشکاندنەکەی پێشوو دێت، کە تێیدا ملیۆنێک هاوبەش لە 400 ملیار دینار لێخۆشبوون سوودمەند بوون".

بەپێی رێکارە نوێیەکان، پسوولەی مانگانەی هاوبەشانی قیستکراو هەردوو پسوولەی رووناکی و قیست لەخۆدەگرێت و دەبێت لە ماوەی 50 رۆژدا بدرێن، هەروەها بۆ کارئاسانی هاوبەشان سنوورێکی مانگانە بۆ قیستەکان دیاریکراوە لە 20 هەزار تا 100 هەزار دینار بۆ ماڵان و کشتوکاڵی.

لە ئەگەر تەواو نەبوونی قەرزەکە لەو ماوەیەی وەزارەتی کارەبا دایناوە،  کارەبای هەرێم روونیکردووەتەوە، "ماوەی قیستەکە بۆ مانگەکانی دواتر درێژتر دەکرێتەوە".


PM:04:51:08/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت