فەرمانگەی میدیا و زانیاری: عێراق لە 12 ساڵدا تەنیا 41 تریلیۆن دیناری لە پشکی هەرێم ناردووە

‌

وێستگەنیوز- ئارام عەلی


فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە راپۆرتێک کە لەگەڵیدا بەڵگەو داتای هاوپێچ کردووە وردەکارییەکانی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق لە نێوان ساڵانی 2014 تاوەکو 2025 بڵاوکردەوە، تێیدا پاشەکشەی بەرچاو و نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا دەستنیشان کردووە.

بەپێی راپۆرتەکە، لە کۆی 146 تریلیۆن دیناری پشکی یاسایی هەرێم لە ساڵانی 2014 تا 2025، بەغدا تەنیا 41 تریلیۆن دیناری ناردووە (کە دەکاتە 2.04%ـی کۆی بودجەی عێراق)، بەمەش مووچەی 8 ساڵی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی فەرامۆش کردووە و نەیناردووە.

دەڵێت، حکومەتی عێراق بۆ کەمکردنەوەی پشکی هەرێم، بڕگەکانی خەرجیی سەروەریی لە 10 بڕگەوە بۆ 100 بڕگە زیادکردووە، بەمەش هەرێمی کوردستان بە بڕی 65 تریلیۆن دینار لە دابینکردنی ئەو خەرجییە سەروەرییانەدا بەشدار بووە.


PM:05:56:07/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت