لە سلێمانی نرخی غازی ماڵان دابەزی
وێستگەنیوز -
لێپرسراوی لیژنەی غاز لە قایمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی غازی شلی ماڵان (LPG) لە 525 دینارەوە بۆ 450 دینار دابەزیوە، هاوکات نرخی یەک لیتر غاز بۆ ئۆتۆمبێلیش بووەتە 490 دینار.
عومەر عەبدوڵا، لێپرسراوی لیژنەی غاز لە قایمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند: نرخی غازی LPGـی ماڵان دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە 525 دینارەوە بۆ 450 دینار بۆ هەر لیترێک کەمکراوەتەوە.
لێپرسراوی لیژنەی غاز ئاماژەی بە نرخی غازی ئۆتۆمبێلیش کرد و ڕوونیکردەوە: ئەو شۆفێرانەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان بە سیستەمی غاز کار دەکات، لە ئێستادا هەر لیترێک غاز بە 490 دینار وەردەگرن.
دابەزینی نرخی غازی شل لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە کاتێکدایە کە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما، خواستی هاووڵاتییان لەسەر غاز بۆ بەکارهێنانی ناوماڵ و ئۆتۆمبێل زیاد دەکات، ئەم کەمکردنەوەیەش یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان.
PM:02:33:07/11/2026
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت