دەرباز کۆسرەت رەسول: ئەمانەتی مام جەلال و کاک کۆسرەت دەپارێزین و بەیەکەوە بەردەوام دەبین
وێستگەنیوز-
دەرباز کۆسرەت رەسول لە پەیامێکدا کە ئاراستەی هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، شاڵاو کۆسرەت رەسول و سەرجەم هەڤاڵانی لە سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردووە، جەخت لەسەر یەکدەنگی، برایەتی و بەردەوامیدان بە میراتی سەرۆک مام جەلال و کاک کۆسرەت دەکاتەوە.
دەرباز کۆسرەت رەسول لە سەرەتای پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە: "خوێندنگەی ئازایەتی، نەترسی، پشوودرێژی و برایەتی هەتاسەری، ئەنجامی رێباز و میراتی نەبڕاوەی سەرۆک مام جەلال و کاک کۆسرەتە".
ناوبراو رووی دەمی دەکاتە سەرکردایەتیی حیزبەکەی و دەڵێت: "برایانم کاک بافڵ و کاک قوباد و کاک شاڵاو، هەموو هەڤاڵانم لە سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان؛ ئەوەی ئەمڕۆ هەمانە، بەرهەمی خوێنی ئاڵی شەهیدانە، بەرهەمی وەفاداری و سەربەرزیی سەرکردە مێژووییەکانمانە، بەری رەنجی خەباتی کەم وێنە و دوورودرێژی قارەمانانی ئەم رێبازەیە، هاوکات بەرهەمی کارکردنی هاوبەش، هەڵوێستی راستگۆیانە و رەنجی ماندوونەناسانەیە".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، دەرباز کۆسرەت رەسول پاراستنی ئەم مێژووە بە ئەرکی هەمووان دەزانێت و دەڵێت: "ئەم مێژوو و سەروەرییە، ئەمانەتی پیرۆزی سەرۆک مام جەلال و کاک کۆسرەتە لەسەر شانی هەموومان، بەوەفا و یەکدەنگییەوە ئەو ئەمانەتە دەپارێزین، وەک چۆن دوێنێ بەیەک دەنگ بڕیارمان دا، بەیەکەوەش بەردەوام دەبین".
PM:01:48:06/11/2026
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت