دانا تەقیەدین: رێگری لە سەردانی لاهوور شێخ جەنگی و گیراوانی دیکە دەکرێت

‌

وێستگەنیوز-


 

دانا تەقیەدین، گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار رایگەیاند، سەرەڕای رێگری لە سەردانیکردنی کەسوکار و پارێزەران، گیراوان رووبەڕووی پێشێلکاریی جەستەیی نەبوونەتەوە و داوای کرد دادگاکان بە بێلایەنی چارەنووسیان یەکلا بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر بەسەر دەستبەسەرکردنیان، تا ئێستا رێگری لە سەردانیکردنی کەسوکار و پارێزەران دەکرێت، هاوکات روونی کردەوە، گیراوان رووبەڕووی پێشێلکاریی جەستەیی نەبوونەتەوە، بەڵام شێوازی مامەڵەکردن و رێکارە یاساییەکان جێگەی گلەیین، لەگەڵ ئەوەی لاهوور و پۆڵاد شێخ جەنگی لە یەک ژووردا دەمێننەوە و لاهوور زۆربەی کاتەکانی بە خوێندنەوە و نووسین بەسەر دەبات.

تایبەت بە گیراوانی دیکەی لالەزار ڕایگەیاند، لە چەند شوێنێک بەندکراون و چاکسازیی گەوران لە رووی خواردن و حەوانەوە بە باشترین شوێن دادەنرێت، لە کۆتاییدا جەختی کردەوە، وەک تیمی داکۆکیکار داوا دەکەن دادگاکان بە شێوازێکی بێلایەن و دوور لە دەستوەردان مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکەدا بڕیار بدەن.


PM:08:02:05/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو