پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ دڵنیا نییە لە یەکێتی
وێستگەنیوز-
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ دڵنیا نییە لەوەی پارتی بەبێ یەکێتی پەرلەمانی چالاک کردبێتەوە لەنێو ئەو دڵنیانەبونەوەش چەند پرسیارێک دەکات
ئەکبەر غەریب، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، گومان دەخاتە سەر شێوازی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و رایدەگەیەنێت کە دڵنیا نییە لەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تەنیا و بەبێ ئاگاداریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو هەنگاوەی نابێت.
ئەو پەرلەمانتارە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژەی بەوە کردووە، لە ماوەیەکی نزیکدا دەردەکەوێت کە دوێنێ لە پەرلەمان چی روویداوە و ئایا پارتی بە تەنیا ئەو کارەی ئەنجامداوە، یاخود یەکێتیش لێی ئاگادار بووە.
سەبارەت بە دەرەنجامەکانی ئەو دۆخە لە قۆناغی داهاتوودا، ئەکبەر غەریب باسی لەوە کردووە کە ئەنجامەکان لە دوای ساڵی نوێ روون دەبنەوە؛ بزانرێت ئایا یەکێتی رازی دەبێت تەنها بە پۆستی جێگری بەشداری لە کابینەی حکومەتدا بکات و تەواوی پۆستە باڵاکان بداتەوە بە پارتی، یان ئەوەی روویدا بە ئاسانی تێناپەڕێت و هەنگاوی جددی لەلایەن یەکێتییەوە دەگیرێتەبەر.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ناوبراو روانینی فراکسیۆنەکەی بۆ دەزگای یاسادانان خستووەتەڕوو و جەختی کردووەتەوە: "ئێمە باوەڕمان بەوەیە پەرلەمانێک هەبێت توانای هێنانەدی گۆڕانکاری لە ژیانی خەڵکدا هەبێت و ببێتە پەرژینی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییانی خۆشەویستی کوردستان، نەک بە پێچەوانەوە ببێتە درێژەپێدەری کلتووری گەندەڵی."
PM:02:55:05/11/2026
ئهم بابهته 464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت