ژمارەیەک ماڵ لە ئەلبیسەی سلێمانی؛ داوایان لێکراوە خانووەکانیان چۆڵ بکەن و کارەباشیان لێ بڕدراوە

‌

وێستگەنیوز - 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێک لە دانیشتووانی ماڵەکانی ئەلبیسەی سلێمانی ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت لە ماوەی مانگێکدا خانووەکانیان چۆڵ بکەن، ئەمەش پاش ئەوەی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت شوێنەکەی کڕیوە.

سەرەڕای ئەوەی هێشتا مۆڵەتەکەیان تەواو نەبووە، بەڵام لە دوێنێوە کارەبایان لەسەر بڕدراوە و شوێنەکەیان بووە بە تاریکستان، بەمەش دانیشتووانەکەی تووشی گرفت و نیگەرانی بوونەتەوە.

هەرچەندە خانووەکان تاپۆ نین، بەڵام بەوتەی دانیشتوانەکەی ئەوان ماوەیەکی درێژە لەوێ نیشتەجێن و دەڵێن بەبێ قەرەبووکردنەوە لە شوێنی خۆیان ناڕۆن.

وێستگەنیوز بە مەبەستی گەیاندنی کێشەکانیان سەردانی ماڵەکانی کرد، دانیشتووانی شوێنەکەش ڕایانگەیاند کە لەسەر ئەم بابەتە بەڵێنی چارەسەریان پێدراوە.


PM:08:33:03/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت