قەهوەچی بۆ وێستگەنیوز: رۆژی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستانمان دیاریكردووە
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند فراكسیۆنێكی دیكە داوای كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.
مونا قەهوەچی، سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "یاداشتنامەیەکمان پێشکەشی سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمان کردووە تاوەكو پەرلەمانی کوردستان دانیشتنەکانی دەست پێبکات بۆ ئەوەی بۆشایی یاسایی نەمێنێت".
وتيشى، "داوام لە سەرجەم پەرلەمانتاران و فراکسیۆنەکان کردووه بەپێی ماددەکانی 11 و 14ـی پەیڕەوی ناوخۆ، کاتژمێر 11ـی بەیانی چوارشەممە لە هۆڵی پەرلەمانی کوردستان ئامادە بن تا دانیشتنی یەکەم بەڕێوە بچێت".
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی تشرینی دووەمی 2026، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و فراکسیۆنەکانی پێکهاتەی تورکمان و مەسیحییەکان لە تەلاری پەرلەمانی کوردستان ئامادەبوون و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەجیا پەیامی فراکسیۆنەکانیان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان راگەیاند.
PM:02:37:03/11/2026
ئهم بابهته 596
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت