عەراقچی: بەرەوپێش چوون لە گفتوگۆکاندا هەیە بەڵام نەگەیشتووینەتە ئەنجامی کۆتایی

‌

وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عەراقچی رایگەیاند، گفتوگۆکان بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆوەبینیوە بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی، ئەوەش لە کاتێکدایە کە کۆشکی سپی هەڕەشەی بەکارهێنانی بژارەی سەربازی لە دژی ئامانجە ناوەکییەکانی تاران دەکات.

عەراقچی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تاران هیواداری خولێکی گفتوگۆی عەقڵانییە لەگەڵ لایەنی بەرامبەردا و لەو چوارچێوەیەدا راوێژکارییەکان بە نێوەندگیریی قەتەر بەردەوامن.

ئاماژەی بەوەش کرد، گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی راستەوخۆ پەیوەستە بەو وەڵامەی لەلایەن لایەنی بەرامبەرەوە بە تاران دەگات، چونکە تا ئەم ساتە هیچ رێککەوتنێکی کۆتایی بوونی نیە.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان، پیشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دابوو لە ئەگەری ئەنجامدانی کردوەیەکی سەربازیی خێرا بۆ سەر ئەو بەشانەی دامەزراوە ناوەکییەکانی ئێران کە ماونەتەوە و رایگەیاند، توانای سەربازیی تاران تا ئاستێکی زۆر لاواز بووە.


PM:04:51:01/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت