لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار تەرمی دوو کەس بەکوژراوی دۆزرانەوە
وێستگەنیوز-
لە ناوچەی پیشەسازیی قەزای کەلار لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، تەرمی 2 هاوڵاتی کە شوێنەواری فیشەکیان پێوە دیار بوو دۆزرانەوە
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هەردوو قوربانییەکە هاوڵاتیی کوردن؛ یەکێکیان ناوی (محەمەد)ە و پیشەی وەستای چاککردنی ئۆتۆمبێلە لە ناوچەی پیشەسازییەکە، ئەوی دیکەشیان ناوی (سامان)ە کە شاگرد یان هاوڕێی بووە و هەردووکیان پێکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەوبارەیەوە رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار رایگەیاند، تەرمی هەردوو قوربانییەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەیان بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکارەکانی توێکاریی پزیشکی و گومان دەکرێت تاوانەکە لە شەوی رابردوودا ئەنجام درابێت.
هاوکات دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی رووداوەکە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی گەرمیان گەیشتوونەتە شوێنی تاوانەکە بە مەبەستی کۆکردنەوەی بەڵگە و دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی، تا ئێستاش لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمییان لەسەر دەستگیرکردنی تۆمەتباران بڵاونەکردووەتەوە.
AM:10:42:01/11/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت