دکتۆر رێبوار بۆ وەزارەتی دارایی: ئاساییە لەسەر بەرگریم لە خانەنشینان و مووچەخۆران پێم بڵێن فاسق

‌

وێستگەنیوز-


لە کاردانەوەیەک بەرانبەر بە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دکتۆر رێبوار بە ئایەتێکی قورئانی پیرۆز وێنای هەڵوێستی لایەنی بەرانبەر دەکات، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە شانازی بە بەرگریکردن لە مافی خانەنشینان و مووچەخۆرانەوە دەکات، بەڵام کاتێک بەرپرسانی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن وەڵامیان دەداتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە لە پەرچەکردارێکدا بۆ روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم، لەسەر پرسی لێبڕینی (3%)ـی خانەنشینان و قەرزی مووچەخۆران، هاتە دەنگ و رەخنەی توندی ئاراستەی وەزارەتەکە کرد.

لە وەڵامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، بەرگریکردن لە چینە ستەملێکراوەکان و مافی مووچەخۆران و خانەنشینان ئەرک و شانازییە، لە بەرانبەریشدا وەزارەتی دارایی لەو ئایەتەی ناو روونکردنەوەکەیدا بە (فاسق) ناویان بردووە، ئەویش لای خۆیەوە ئەوەی بە جنێوەکانی وەزارەتی دارایی ناو هێناوە.

دکتۆر رێبوار ئەوەشی خستووەەڕوو، لە ئێستادا سەرقاڵە، بەڵام چاوەڕوانی هاتنی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم دەکات بۆ بەغدا، تاوەکو لەوێ وەڵامی تەواو و یەکجاریی سەرجەم روونکردنەوە و تۆمەتەکانیان بداتەوە.


PM:10:40:31/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو