وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی لەسەر لێبڕینی (3%)ـی خانەنشینی بڵاوکردەوە

‌

وێستگەنیوز-


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم هیچ پەیوەندییەکی بە راگرتنی پارەی لێبڕینی (3%)ـی خانەنشینییەوە نییە کە مانگانە زیاتر لە (26) ملیار دینارە و لە تەمویلی مووچە بڕدراوە، بەڵکو بەپێی یاسا دەکەوێتە ئەستۆی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کە رەوانەی سندوقی خانەنشینی یەکگرتووی عێراقی بکات.

دەشڵێت، دوای جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (9)ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لە هەرێم، ڕێژەی لێبڕینی فەرمانبەران لە (7%)ەوە بووە بە (10%) بەهۆی ئەوەی فەرمانبەران سوودمەند دەبن لە یاسا نوێیەکە، بڕیار دراوە ئەو جیاوازییە (3%)یەی (10) ساڵی ڕابردوو وەک قەرز لە مووچەخۆران وەربگیرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش تیمێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغدا کۆنووسی رێککەوتن و میکانیزمی جێبەجێکردنیان ئامادە کردووە.

لە وەڵامی دکتۆر رێبواری پەرلەمانتاردا دەڵێت، نەدەبوو کەمتەرخەمییەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بخریتە ئەستۆی هەرێم، ئەگەر مەبەستیان بەرگریکردنە لە مووچەخۆران دەتوانن لە دادگا سکاڵا لەسەر وەزارەتی دارایی فیدراڵ تۆمار بکەن، ئاماژە بەوەش کراوە، وەزارەتەکە هەر لە رێکەوتی (2025/6/3) روونکردنەوەی تەواوی لەسەر ئەم بابەتە بۆ رای گشتی بڵاوکردووەتەوە.


PM:09:36:31/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو