گەنجێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە تاسڵوجە بێسەروشوێنە

‌

وێستگەنیوز-

گەنجێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت کە دانیشتووی ناحیەی تاسڵوجەیە، ماوەی چەند رۆژێکە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و بێسەروشوێنە، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسییەوە نازانرێت.


ئەو گەنجە ناوی (هاشم قادر)ە و لەدایکبووی ساڵی 1995ـە و تووشبووی کۆنیشانەی داونە؛ ناوبراو لە رێکەوتی 17ـی تشرینی یەکەمەوە چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە.

بەهۆی دۆخی تەندروستییەکەیەوە، لە ئێستادا کەسوکارەکەی لە دڵەڕاوکێیەکی تونددان و هۆشداری دەدەن لەوەی ناوبراو بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە توانای مانەوەی لە دەرەوەی ماڵ نییە.

کەسوکاری ئەو گەنجە داوا لە هاوڵاتییان و دەزگا ئەمنییەکان دەکەن هاوکاریان بن بۆ دۆزینەوەی، داواش دەکەن هەر کەسێک بینیویەتی یان هەر زانیارییەکی لەسەری هەیە، پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکات: (07708610797).


PM:12:02:31/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت