کەشناسیی هەرێم پێشبینیی بارانبارین و هەورەبروسکە لە چەند ناوچەیەک دەکات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ
هەینی، 30ـی تشرینی یەکەمی 2026،
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی
کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بارانبارین بە پچڕپچڕی لە دهۆک و زاخۆ بەردەوام
دەبێت و درێژدەبێتەوە بۆ سلێمانی، هەڵەبجە، سۆران و ڕاپەڕین.
بەپێی
راگەیەندراوەکە، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە سەرەتادا بارانبارین بە پچڕ پچڕی لە سنووری پارێزگای
دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەست پێ دەکات و پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ
ناوچەکانی ئیدارەی سۆران، راپەڕین، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، کە لە هەندێک
کاتدا بە شێوەی تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت.
هاوکات ئاماژە
بەوە کراوه کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم ئەگەری بارانبارین کەمتر
دەبێتەوە و لە کاتەکانی شەودا کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت. پلەکانی
گەرمایش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی
سیلیزی:
·هەولێر36 :پلەی سیلیزی
·سلێمانی24 :پلەی سیلیزی
·دهۆک23 :پلەی سیلیزی
·هەڵەبجە27 :پلەی سیلیزی
·سۆران20 :پلەی سیلیزی
·پیرمام21 :پلەی سیلیزی
·چەمچەماڵ27 :پلەی سیلیزی
·زاخۆ23 :پلەی سیلیزی
·گەرمیان32 :پلەی سیلیزی
·حاجی ئۆمە ران 15 :پلەی
سیلیزی
AM:11:37:30/10/2026
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت