باینەنس تووشی گەورەترین هاککردن بووەوە؛ کاریگەرییە داراییەکەی 6.3 ملیار دۆلارە

‌

وێستگەنیوز-


بۆرسەی باینەنس (Binance)، کە گەورەترین بۆرسەی دراوە دیجیتاڵییەکانی جیهانە، تووشی رووداوێکی هاککردنی گەورە بووەوە کە بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان و راپۆرتە شیکارییەکان کاریگەرییە داراییەکەی دەگاتە نزیکەی 6.3 ملیار دۆلار، بەمەش دەبێتە گەورەترین زیانی ئەمنی لە مێژووی بازاڕی کریپتۆدا.

بەپێی زانیارییەکانی راپۆرتی ناوخۆیی باینەنس، زیانە داراییەکانی ئەم رووداوە لە دەوروبەری 6.3 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێ، لە لایەکی دیکەوە، لێکۆڵینەوەکانی ناوەندی شیکاریی (TRM Labs) ئاشکرایان کرد، پرۆسەی گواستنەوەی دراوەکان زۆر بەرفراوان بووە و بڕی 6.36 ملیار دۆلار لەسەر تۆڕی 10بلۆکچەینی جیاواز جووڵەی پێکراوە.

لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان، تیمە ئەمنییەکان تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە توانیویانە دەست بەسەر نزیکەی سێ ملیار دۆلار لەو داراییە گوازراوانەدا بگرن و لەسەر تۆڕەکان بلۆکیان بکەن تا رێگری لە دزەپێکردنی زیاتریان بگرن.

ئەم رووداوە لە ئەگەری پشتڕاستکردنەوەی تەواوەتیدا، بە گەورەترین هاککردن لە مێژووی بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکاندا دادەنرێت، چونکە قەبارەی زیانەکانی زۆر زیاترە لە هاککردنی بۆرسەی (Bybit) لە ساڵی 2025، کە تێیدا نزیکەی 1.5 ملیار دۆلار دزرا بوو.


AM:09:56:30/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت