ئەپی پسووڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی لە هەولێر کەوتەوە کار
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی
پسووڵەی خۆراکی هەولێر هاووڵاتییانی ئاگادارکردەوە، کارکردن بە بەرنامەی پسووڵەی خۆراکی
ئەلیکترۆنی دەستی پێکردووەتەوە و لەمەودوا دەتوانن مامەڵەکانیانی پێ راپەڕێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2026،
بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند، بەرنامەی
پسووڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان کارا کراوەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە،
هاووڵاتییان دەتوانن لەمەودوا بە شێوەیەکی ئاسایی و لە رێگەی بەرنامە ئەلیکترۆنییەکەوە،
سەرجەم مامەڵەکانی پەیوەست بە پسووڵەی خۆراک و فۆڕمی بەشەخۆراک ئەنجامبدەن و رێکارە
پێویستەکان تەواو بکەن.
PM:08:09:27/10/2026
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت