فەرهاد ئەتروشی: ئەمریکا کۆتا مۆڵەتی بۆ چەککردنی گرووپە چەکدارەکان بە عێراق داوە
وێستگەنیوز-
فەرهاد
ئەتروشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، ئەمریکا کۆتا مۆڵەتی تا 30ـی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو داوەتە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی
عێراق بۆ چەککردنی گرووپە چەکدارەکان، هۆشداریشی دا کە لە باری جێبەجێ نەکردنیدا
ئەگەری گەورە هەیە سزای بەسەردا بسەپێنرێت و عێراق وەک وڵاتێکی پشتیوانی تیرۆر
پۆلێن دەکرێت.
ئەتروشی
ئاماژەی بەوەش دا، هەڵسوڕێنەری کارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پێی راگەیاندوون،
کە واشنتۆن نەرمی نوواندووە لە گۆڕینی وادەی دانانی چەکی گرووپەکان لە 30ـی ئەیلولەوە بۆ 30ـیحوزەیرانی ساڵی داهاتوو، تا دەرفەتێک بڕەخسێنن بۆ سەرۆک وەزیران، بەڵام جەختی
کردووەتەوە، ئەگەر عێراق وەک دەوڵەت و گرووپەکان پابەند نەبن، سزای توندیان
بەسەردا دەسەپێندرێت.
جێگری سەرۆکی
پەرلەمانی عێراق باسی لە لێدوانەکانی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد و وتی،
ئەگەر چەک لە دەستی دەوڵەت کۆنەکرێتەوە، عێراق رووبەڕووی چارەنووسی وڵاتانی بەڵقان
دەبێتەوە، هەروەها جەختی کردەوە، بۆ دروستکردنی
پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ ئەمریکا، دەبێت عێراق مەرجەکانی واشنتۆن سەبارەت بە
کۆنترۆڵکردنی چەک قبوڵ بکات.
PM:07:46:27/10/2026
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت