قائیمقامیەتی سلێمانی نرخی راگرتنی ئۆتۆمبێلی لە گەراجەکاندا دیاری کرد
وێستگەنیوز-
بابان
ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی نرخەکانی ڕاگرتنی
ئۆتۆمبێلی لە گەراجە جیاوازەکاندا راگەیاند و جەختی کردەوە، هەر خاوەن گەراجێک رێنماییەکان
پێشێل بکات، رووبەڕووی سزای دارایی دەبێتەوە کە لە 50هەزار دینارەوە دەست پێ دەکات تا دەگاتە پێنج ملیۆن دینار و لێسەندنەوەی مۆڵەت.
بەپێی
راگەیەندراوەکە، نرخەکانی راگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بەم شێوەیە
پۆلێن کراون، گەراجی زەوی گڵ 1000 دینار،
گەراجی کۆنکرێت و سەرداپۆشراو 1,250 دینار، وە گەراجی داخراو 1,500 دینار،
پاش تێپەڕبوونی پێنج کاتژمێری یەکەمیش نرخەکان دەبنە دوو بەرامبەر، هاوکات بەکارهێنانی شەقام و شۆستەکان بۆ ڕاگرتنی
ئۆتۆمبێل بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و دانانی کامێرای چاودێری لە تەواوی
گەراجەکاندا کراوەتە مەرجێکی سەرەکی.
سەرۆکی
لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوەش دا، ئەم رێنماییانە لە ساڵی 2021ەوەبڕیاریان لێ دراوە و بەردەوام چاودێریی پابەندبوونی گەراجەکان دەکرێت، لە کۆتاییدا داوای لە هاووڵاتیان کرد لە کاتی بەدیکردنی
هەر سەرپێچییەکدا لە ڕێگەی هێڵی گەرمی (07708677777) پەیوەندی بکەن و سکاڵا تۆمار
بکەن.
PM:04:27:27/10/2026
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت