سبەی تەرمی 2 لە منداڵە خنکاوەکانی نێوان تورکیا و یۆنان دەگەڕێنرێتەوە سلێمانی

‌

وێستگەنیوز-

بڕیارە سبەی تەرمی 2 لەو 3 منداڵە کوردەی کە لە کاتی کۆچکردندا لە دەریادا خنکان، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە زێدی خۆیان لە شاری سلێمانی بەخاک بسپێردرێن.


رووداوەکە لە رۆژی 14ی ئەم مانگەدا (13 رۆژ لەمەوبەر) روویدا، کاتێک بەلەمە چووپەکەی ئەو خێزانە لە نێوان سنوورە ئاوییەکانی تورکیا و یۆناندا تەقی، بەهۆیەوە هەرسێ منداڵەکەیان لە دەریادا خنکان، لە کاتێکدا دایک و باوکیان بە سەلامەتی رزگاریان بوو.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو خێزانە خەڵکی شاری سلێمانین و لە ئێستادا تەرمی 2 لە منداڵەکانیان رادەستی کەسوکاریان کراوەتەوە، بەڵام هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی منداڵە گەورەکەی خێزانەکە هێشتا بەردەوامە.

بەپێی بەرنامەی دیاریکراو، سبەی تەرمەکان دەگەیەنرێنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەوێشەوە راستەوخۆ رەوانەی شاری سلێمانی دەکرێن، هاوکات تەواوی تێچووی هێنانەوەی تەرمەکانیش لەسەر ئەرکی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەئەستۆ گیراوە.


PM:01:33:27/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو