کۆڕەک بە دوو مەرج مۆڵەتی دەستپێکردنەوەی پێدەدرێت
وێستگەنیوز –
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، گەڕانەوەی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆمی بۆ بازاڕی کارکردن بەستەوە بە جێبەجێکردنی دوو مەرجی سەرەکی.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، یەکەم مەرجی دەستەکە بۆ پێدانی مۆڵەتی دەستپێکردنەوە بە کۆڕەک، پاکتاوکردنی تەواوەتیی دۆسیەی باجە، بە جۆرێک پێویستە کۆمپانیاکە بە فەرمی ئەستۆپاکی دارایی لە وەزارەتی دارایی فیدراڵییەوە پێشکەش بکات، مەرجی دووەم تایبەتە بە شێوازی یەکلاکردنەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی کۆڕەک، کە بڕەکەیان زیاتر لە دوو تریلیۆن دینارە.
لەوبارەیەوە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ بە مەرجی قیستکردنی تەواوی قەرزەکە، بەڵام جەخت دەکاتەوە کە دەبێت لە قۆناغی یەکەمدا کۆڕەک بڕی ٥٠٠ ملیار دینار بە شێوەی کاش ڕادەست بکات.
هاوکات بەلیغ ئەبو گەلەل، سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان هەڵوێستی فەرمیی دەستەکەی دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: جێبەجێکردنی ئەو دوو مەرجە بنەمای یەکلاکەرەوەن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کۆڕەک، بە پێچەوانەشەوە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی لە بازاڕی عێراقدا نادرێت.
AM:09:14:27/10/2026
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت